ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ.. كوردێكی ڕۆژهەڵات میدالیای زێڕی بردەوە

كوردێكی ڕۆژهەڵات میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی بردەوە و لە یاریی نیشانشكێندا ڕێكۆردێكی نوێی تۆماركرد، پێگەی فەرمیی ئۆڵۆمپیادەكە بۆی نوسیوە، “ئافەرین”.

جەواد فروغی پاڵەوانێكی ئێرانە لە یاریی نیشانشكێنی هەوایی، خەڵكی شاری ئیلامە، ئاژانسی هەواڵی ئێرنا و ئاژانس و میدیاكانی دیكەی ئێران هەواڵی بوونە پاڵەوانی كوردەكەیان بڵاوكردەوە، بەڵام وەك ئێرانی وەسفیانكردووە و باسی كوردبوونی پاڵەوانەكەیان نەكردووە.

فروغی ئەمڕۆ لە یاریی نیشانشكێنی هەواییدا پلەی یەكەم و میدالیای زێڕی بەدەستهێناوە، تەنانەت ڕیكۆردی ئۆڵۆمپیی یارییەكەی شكاندووە و 244.8 خاڵی كۆكردووەتەوە.

پێگەی فەرمیی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ بە شان و باڵی دەستكەوتی پاڵەوانە كوردەكەدا هەڵیداوە، بۆی نوسیوە، “دەستپێكێكی ئاڵتونی، جەواد فروغی میدالیای زێڕی لە یاریی نیشانشكێنی هەوایی بە دەمانچە بەدەستهێنا و لە یەكەم دەركەوتنیدا لە یارییكانی ئۆلۆمپیاد ریكۆردێكی ئۆڵۆمپیی تۆماركرد، ئافەرین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هانده‌رانی ڕیاڵ داوای پۆچتینۆ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆنی پۆرتوگال ده‌که‌ن

دوای دۆڕاندنی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رانبه‌ر شاختاری ئۆکرانی، هانده‌رانی یانه زه‌به‌لاحه‌که‌‌ له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ گوشاری توندیان دروستکردووه‌ و…
Total
0
Share