گومرگی هەرێم ڕوونیدەكاتەوە بۆچی داهاتی ڕادەستی ناوەند نەكردووە

گومرگی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕادەستنەكردنی داهات بە بەغداد ڕوونكردنەوە دەدات، دەڵێت، لە بەغدادەوە پارەی داهاتی نەوتی و نانەوتی لە هەرێمی كوردستان دادەشكێندرێت، سەرجەم داتا و زانیارییەكانیش دراوە بە ناوەند.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “لە چوارچێوەی ئەو پابەندیە داراییانەی كەوتووەتە سەر حكومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بەغدا، حكومەتی هەرێم لەسەردانی وەفدی هاوبەشی چاودێریی دارایی هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستووەتە بەردەم تیمەكە و بە پێی ئەو داتایانە حكومەتی ناوەند لە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم ڕێكارە بە پێی ماددەی 11  لە  یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق جێبەجێ دەكرێت، واتا لێبڕینی داهاتی نەوتی و نا نەوتی  ڕاستەوخۆ لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پرۆسەکە لە مانگی کانونی دووەمی 2021ەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی…
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی گواستنەوەی دۆسیەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی دارایی

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لەبارەی گواستنەوەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی دارایی زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات. عەزیز…
Total
0
Share