وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن هاوتا ئەمریکییەکەی ڕایگەیاند، “هێشتا مەترسییەکانی داعش لە عێراق نەڕەویوەتەوە و هێشتا عێراق پێویستی بە هاوکاریی سەربازیی ئەمریکا هەیە”.
فوئاد حسێن، وهزیری دهرهوهی عێراق، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتی، “پێمان باشە ههماههنگی و هاوكاری دووقۆڵیی ئهمنی نێوان ئهمریكا و عێراق بهردهوام بێت، ئێمەش پابهند دەبین به بهپاراستنی كارمهندان و بارهگا و ناوهنده دیپلۆماسیهكان و هێزهكانی هاوپهیمانیی نێودهوڵهتی”.
لای خۆیەوە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ” ئێمە هاوبەشێکی گرنگی بەغدادیین لە شەڕی دژ بە داعش، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تەنها بۆ شەڕی دژی داعش نییە و لەوە قوڵترە”.
لەبارەی بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا فوئاد حسێن ڕاشیگەیاند، “هەردوولا گفتوگۆکانیان لە بواری سەربازی و ئەمنی و ئابوری و کەرتی وزە بەردەوامی پێدەدەن و لە کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیدارەی ئەمریکا ئەوە زیاتر باسدەکرێت”.
لەبارەی پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا فوئاد حسێن گەشبین بوو، کە جگە لە هەماهەنگیان بۆ پاراستنی عێراق لە ئایندەدا پەیوەندییەکانیان پتەوتر دەکەن لەگەڵ ئەمریکا.
پرسی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق پرسێکی چەندساڵەی نێوان هەردوولایە و شەڕی داعش و هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ئەو پرسەی دواخست، ئەگەرچی بەردەوام دەنگی ناڕازی هەبووە بۆمانەوەی هێزەکانی ئەمریکا.