یەکەم لێدوانی سالم عیساوی پێش هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

سالم عیساوی یەکێک لە کاندیدانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆمەڵێک بەڵێن دەدات گەر دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت.

سالم عیساوی لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی، “بە دڵنیاییەوە کاتژمێرەکانی داهاتوو زۆر گرنگ دەبن بەوپێیەی شایەتحاڵی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەبن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گەر وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەربکەوم چوار بەڵێن دەدەم کە ئەوانیش بریتین لە پاراستنی یەکڕیزی خاكی عێراق، پاڵپشتیکردنی هەموو ئەو هەنگاوانەی بۆ

قۆناغی ئێستای عێراق پێویستن بەسەرجەم یاسا وهەڵوێستەکانەوە، پاڵپشتیکردنی سەقامگیری وڵاتەکەمان و جەختکردنەوە لە رۆڵ و پێگەی ئەنجومەنی نوێنەران.

بڕیارە سبەینێ شەممە ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی دەنگدان بە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە کۆببێتەوە، جگە لە سالم عیساوی د. مەحمود مەشهەدانی کاندیدی وەرگرتنی ئەو پۆستەیە.

بابەتی پێشتر

د. هێرش رەسوڵ: ئەمە پێشێلکارییەکی زەقی ئاکاری پیشەی راگەیاندنە

بابەتی دواتر

باوک و کوڕێک لە رووباری چۆمان خنکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share