نۆ کۆچبەر دوای ژێرئاوکەوتنی یەختێک نادیارن.. سەرنشینی یەختەکە بەشێکیان کوردن

وێنە: ئەرشیف

دوای ئەوەی یەختێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە بە 45 کۆچبەرەوە ژێرئاو کەوت، نۆ لە کۆچبەرەکان چارەنوسیان نادیارە.

بەپێی زانیارییەکان بەشێک لەو 45 کەس لەلایەن هێزی سنوری یۆنانەوە بە کۆپتەر ڕزگارکراون و گواستراونەتەوە، بەڵام چارەنووسی نۆ کەس لە کۆچبەران دیار نییە.

بەپێی زانیارییەکانی “پشتی نیوز” کە میدیایەکی کوردییە لە یۆنان، ” له‌ كاتی ڕووداوه‌كه‌ 5 كۆچبه‌ر به‌ هه‌لیكۆپته‌ر ڕزگار كران و گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی دورگه‌ی كارپاتۆس (Karpathos)بە کۆی گشتی 36 کۆچبەر ڕزگارکراون کە بەشێکیان کوردن و کوردی باشوریشیان تێدایە”.

ئەو میدیایە ئاشکرایکردووە، “ئەوانەی کە ڕزگاریان بووە ژنێکی کوردی باشوری کوردستانە، لەگەڵ مستەفا محەمەد جودی، ئەرکان ئانان، یاسیر ئەمین سدیق ئۆزێی” لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە کە بەشێکیان دانیشتووی ئیدارەی ڕاپەڕینن.

لە ئێستادا بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی دیکە لە دەریای ئیجە بەردەوامن و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری ئایندەدا زانیاری لەبارەی چارەنووسیانەوە ئاشکرا بکرێت.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان دروستکردنی 50 هەزار خانوی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر: هەندێک کەس ناوی ئێمەیان بەکارهێناوە بۆ کاری نایاسایی و دەرکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share