پلاسخارت داوای كەمكردنەوەی دژوارییەكانی بەردەم دانیشتووانی شەنگال دەكات

جینین هینیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق

نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، جەختدەكاتەوە لەسەر پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ كەمكردنەوەی ئاستەنگەكانی ژیانی دانیشتووانی قەزای شەنگال.

جینین هینیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 11ی كانونی دووەم سەردانی شەنگال-ی كرد و ئاشكرایكرد، مەبەست لێی بەدواداچوونی ئەو ڕێككەوتنەیە كە بەمدواییە لەنێوان بەغداد و هەولێر بۆ سەقامگیریی ناوچەكە و باشكردنی ڕەوشی ژیانی دانیشتووانی قەزاكە ئەنجامدرا.

لە میانەی بەسەركردنەوەكەیدا پلاسخارت لەگەڵ كەسایەتییە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانی موسڵ-دا كۆبووەتەوە و تیایدا جگە لە دۆخی ئاسایش و خزمەتگوزارییەكان، ڕێگاكانی گەڕاندنەوەی ئاوارەبووان بۆ قەزاكە تاوتوێكراوە.

لە 7ی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق ڕێككەوتنێكیان بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی قەزای شەنگال و زامنكردنی گەڕانەوەی ئاوارەبووان واژووكرد.

بە پێی بەیاننامەیەكی یۆنامی ئیرینا فۆیاشكۆفا سۆلیورانۆ، ڕێكخەری كاروباریی مرۆیی لە عێراق یاوەریی كرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. رۆژنامەنووس و چالاكوانان گردبوونەوەی ناڕەزاییان دژ بە سزادانی شێروان شێروانی ئەنجامدا

دژ بە بڕیاری دووبارە سزادانی شێروان شێروانی، ژمارەیەك لە رۆژنامەنووس و چالاكوانان لە سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا. گردبوونەوەكە…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن لە کوردستان ئەنجامبدرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، “ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت”. سەرۆکایەتیی هەرێم…
Total
0
Share