ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئیدانەی تەقینەوەكەی بەغداد دەكات

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئیدانەی تەقینەوەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەغداد دەكات و داوا لە وڵاتان دەکات چالاكانە پابەندبن بە هەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی عێراق.

لە بەیاننامەیەكدا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە،” ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە 19ی ئەم مانگە داعش لە تەقینەوەیەكدا لە بەغداد ئەنجامیدا، كە بووە هۆی كوژرانی 30 كەس و برینداربوونی 50 ی دیكە”.

ئەنجومەنی ئاسایش، پشتگیری خۆیان بۆ سەربەخۆیی و سەروەری و خاکی عێراق دووپاتكردووەتەوە.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكە هاتووە، “لەسەر وڵاتان پێویستە بە هەموو شێوازێک بەرەنگاری هەڕەشەکانی تیرۆر بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی جیهان ببنەوە و لەو ڕوانگەیەشەوە پشتگیری بۆ سەقامگیریی عێراق و شەڕی دژی تیرۆر دووپاتبكەنەوە”.

19 ئەم مانگە تەقینەوەیەك لە بازاڕێكی میللی ناوچەی سەدری بەغداد ڕوویدا بەهۆیەوە 30 كەس كوژران و 50 ی دیكە برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی زەیدی: ڕۆژانە 750 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە هەناردە دەکرێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی ڕێککەوتنی عێراق و تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوت ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە 750 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێی…
Total
0
Share