هاوپەیمانان ئەشکەوتێکی داعشیان لە چیای مەکحول بۆردومانکرد

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی کانونی دووەم، ئەشکەوتێکیان لە زنجیرە چیای مەکحول بۆردومان کرد کە ژمارەیەک چەکداری داعشی تێدابوو.

لە ڕاگەیەنراوێکدا شانەی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، “بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی زانیارییاندا کە شانەی داعش لە زنجیرە چیای مەکحول هەیە، بە هەماهەنگی و بەدواداچوونی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆردوومان ئەو ئەشکەوتەیان کرد کە دەکەوێتە ئەو زنجیرە چیایەوە”.

لە ڕاگەیەنراوەکەی شانەی ئەمنیدا هاتووە، “لە ئەنجامی بۆردوومانەکە ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش کە لە ئەشکەوتەکەدا بوون کوژراون و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە ئەو شوێنە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی تاووتوێكردنی بودجەی دەستپێكردەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەی تایبەت بە تاووتوێكردنی بودجەی ڕاگەیاند. نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 21ی…
Total
0
Share