وەزارەتی پلاندانانی عێراق: زیاتر لە 30 تۆن زێڕ لە ماوەی ساڵێکدا هاوردەکراوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویکردەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023ەوە تاوەکو کۆتایی کانونی یەکەمی ساڵی 2024، عێراق بڕی 28 تۆن و 298 کیلۆگرام زێڕی لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغداد و نەجەفەوە هاوردەکردووە.

فەیاز دلێمی، سەرۆکی ناوەندی کۆنترۆڵی جۆری و پێوانەسازیی لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، “بە نزیکەیی لە کۆتا سێ مانگی ساڵی 2023 بڕی چوار تۆن زێڕ هاوردەکراوە و، بەتەنیا لەماوەی ساڵی 2024 بەنزیکەیی 24 تۆن زێر هاوردەکراوە”.

وتیشی، “پاش ئەوەی لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە هەریەک لە فڕۆکەخانەکانی بەغداد و نەجەف ناوەندی کۆنترۆڵی جۆری و پێوانەسازیی وەک ناوەندێکی پشکنین بۆ زێڕی هاوردەکراو دامەزرا، عێراق توانیویەتی لەڕێگەی پشکنین بۆ کوالێتی و جۆریەتیی ئاڵتونەکان، بە بەهای پێنج ملیار و 536 ملیۆن دینار قازانج بکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ لە جیهاندا، بەهای یەدەگی زێڕی عێراقیشی بەرزکردووەتەوە، زێڕ هەمیشە وەک یەکێک لە کانزا گرنگ و ستراتیجییەکان دەمێنێتەوە و کاریگەریی بەرچاوی دەبێت لە بەهێزکردنی ئابوریی عێراق”.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023 بڕیاریدا هەر بڕە زێڕێک کە لە دەرەوەی خاکی عێراقە و هاوردەی ناو خاکی عێراق دەکرێت، دەبێت لەلایەن ناوەندی کۆنترۆڵی جۆریی و پێوانەسازییەوە پشکنینی بۆ بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراق: رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستیپێکرد

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپیکرد. سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچەی…
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیدا، كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنابێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە كە لەم مانگەوە كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم…
Total
0
Share