هەولێر.. زیاتر لە 40 ڕۆژە سێ دەستگیركراوەكەی ڕۆژئاوای كوردستان ئازادنەكراون

تا ئێستا دوو ئەندامەكەی پەیەدە و نوێنەرەكەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، كە لە هەولێر دەستگیركران، چارەنووسیان دیار نییە، بەرپرسێكی ئیدارەكەش دەڵێت، سەردانی  لایەنیان كردووە، بەڵام هەر ئازادنەكراون.

زیاتر لە 40 ڕۆژە، مستەفا عوسمان نوێنەری پەیوەندییەکانی پەیەدە لە هەولێر، جیهاد حەسەن نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوبەری لە هەولێر و مستەفا عەزیز ئەندامی پەیەدە لە هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستگیرکران، تائێستاش ئازادنەکراون.

لەو بارەیەوە نورشان حەسەن نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای كوردستان لە هەرێمی کوردستان، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز كردووە، دەستگیركردنی ئەو سێ كەسە بەبێ هیچ دادگاییەک و بێ ئەوەی هیچ تاوانێک دیاریبکرێت، بە “جێگەی شەرمەزاری” وەسفدەكات.

نوێنەرەكەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری نەیشاردەوە كە “سەردانی زۆر لایەنی پەیوەندیدارمان کردووە بۆ ئازادکردنی ئەندامەکانمان، بەڵام تائێستا بەدەمەوەهاتنێکی ئەرێنی نەبووە بۆ داواکارییەکانمان، دیارنییە کەی ئازاد دەکرێن و هۆکاری دەستگیرکردنیان چییە”.

پێشتریش نورشان حەسەن نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای كوردستان لە هەرێمی کوردستان مەترسیی ئەوەی ئاشكراكردبوو، پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو سێ دەستگیركراوەی ڕادەستی توركیا كردبێت.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: دەتوانین کۆرۆنا کۆنترۆڵ بکەین

بابەتی دواتر

باکس دووەم ناسناوی (NBA) لە مێژوویدا بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share