باکس دووەم ناسناوی (NBA) لە مێژوویدا بەدەستهێنا

تیمی میڵواکی باکس بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا ناسناوی خولی یانە پیشوەرەکانی ئەمریکا (NBA)ی بۆ یاری باسکە بەدەستهێنا.

لە شەشەم ڕوبەڕوبوونەوەی کۆتایی خولی یانە پیشوەرەکانی ئەمریکا، تیمی میڵواکی باکس بە ئەنجامی (105-98) بردنەوەی بەرامبەر فینێکس سانز تۆمارکرد، بەو بردنەوەیەش ژمارەی سەرکەوتنەکانیانی لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی فاینەڵ گەیاندە (4-2) و توانیان ناسناوەکە بەدەستبهێنن.

لەسەر ئاستی تاکە کەسیی، یانیس ئەنتیتۆکۆمپۆی ئەستێرەی یۆنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکەی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە فاینەڵدا 50 خاڵی تۆمارکرد، هەروەها یاریدەدەربوو بۆ سەرکەوتنی تیمەکەی.

بەپێی داتا مێژووییەکان، باکس لە ساڵی 1971 یەکەم و دواین ناسناوی لە مێژووی ئەمریکا بەدەستهێناوە، ناسناوی ئەم وەرزە دەبێتە دووەم، بەهەمان شێوە تیمی فینێکس سانز 53 ساڵ بوو نەیتوانیبوو بگاتە فاینەڵی خولی یانە پیشوەرەکانی ئەمریکا، بەڵام بە دۆڕاندنی چوار یاری لە فاینەڵ ڕیکۆردی تۆمارکرد، بەوپێیەی بە درێژایی ئەم وەرزە چوار یاری لەسەریەکیان نەدۆڕاندووە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. زیاتر لە 40 ڕۆژە سێ دەستگیركراوەكەی ڕۆژئاوای كوردستان ئازادنەكراون

بابەتی دواتر

ئێران ئەپڵیكەیشنێكی ناوخۆیی بۆ خۆشەویستی و هاوسەرگیری دروستكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share