تەندروستیی جیهانی: دەتوانین کۆرۆنا کۆنترۆڵ بکەین

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کۆرۆنای بە جیاواز لە نەخۆشییەکانی ئایدز، بیرچوونەوە و ئەو نەخۆشیانەی دیکە ناوبرد کە تائێستا ڤاکسینیان نییە و جەختیکردەوە، کە مرۆڤایەتی دەتوانێت کۆرۆنا کۆنترۆڵ بکات.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس ڕایگەیاند، ئامانجی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی ئەوەیە 70%ی خەڵک لە هەموو وڵاتانی جیهان تا دەوروبەری مانگی ئەیلولی 2022 ڤاکسین وەربگرن.

سەبارەتڤ بە توانای سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا سەرۆکی ڕێکخراوەکە وتی، دۆخی کۆرۆنا جیاوازی هەیە لەگەڵ هەندێک لەو نەخۆشیانەی دیکە، کە تائێستا هیچ ڤاکسینێکیان بۆ نەدۆزراوەتەوە، ژمارەیەکی زۆر لەو نەخۆشیانە هەن کە ڤاکسینیان نییە وەک نەمانی بەرگریی جەستە (ئایدز)، بیرچونەوە هەروەها ژمارەیەکی زۆری دیکە، بەڵام دۆخی کۆرۆنا جیاوازی زۆرە مرۆڤایەتیی دەتوانێت بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوێت و کۆنترۆڵی بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئامانجمانە هەموو جیهان لە کۆرۆنا ڕزگاری ببێت، دەمانەوێت خاڵی کۆتایی بۆ ئەم پەتایە دابنێین، بۆیە ئامانجمانە 70%ی خەڵک لە وڵاتانی جیهان ڤاکسین وەربگرن تا ئەیلولی 2022، بۆ گەیشتن بەو ئامانجەش پێویستمان بە 11 ملیار ژەمە ڤاکسین هەیە”.

جەختیکردوە، دەبێت ئێستا ڕێکار و هەنگاوی نوێ بگیرێتەبەر، ئێستا قەیرانێکی نوێی بێ پێشینە سەریهەڵداوە چونکە هیچ ڕێکارێکی پێشوەختە لەوبارەیەوە نەبووە.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح و ماکرۆن لەناو لیستی ئەو کەسانەدان کە هەوڵی سیخوڕیکردن بەسەریانەوە دراوە

بابەتی دواتر

هەولێر.. زیاتر لە 40 ڕۆژە سێ دەستگیركراوەكەی ڕۆژئاوای كوردستان ئازادنەكراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share