شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەوە

شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان لە فەڕەنسا، لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەوە و بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پشتگیری ڕۆژئاوا کراوە لەلایەن ئەوروپاوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هاوار لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە / MSD)، بێریڤان خالید هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا و خەسان یوسف، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی مەدەنیی دێرەزۆر لەگەڵ ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبوونەتەوە.

هاوکات میدیا فەڕەنسییەکان کۆبوونەوەی شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و ئیمانیۆل ماکرۆنیان پشڕاستکردووەتەوە و دەڵێن، لە کۆبوونەوە تایبەت بووە بە پشتگیری فەڕەنسا لە کوردانی سوریا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش و هاوکاری مرۆی بۆیان.

شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان جەختیان لەوە کردووەتەوە هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ڕۆژئاوا گرنگە و داخستنی سنورەکان بەسەر ڕۆژئاوادا کارەسات دروست دەکات.

کۆبوونەوەی شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا، لە کاتێکدایەم کە بەرپرسانی ڕۆژئاوا هەڵمەتێکیان بۆ بە فەرمی ناساندنی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا دەستپێکردووە و داوای پشتگیری نێودەوڵەتی دەکەن.

بابەتی پێشتر

لەناو جەرگەی تاراندا دروشمی "مەرگ بۆ كۆماری ئیسلامی" وترایەوە

بابەتی دواتر

لە گوندێكی پشدەر 3.5 تۆن گۆشت بۆ قوربانیکردن ئامادەکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی: ئەگەر دەنگی ناڕازیش هەبێت بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ناچارن ڕازی ببن

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی هەڵوێستی بزوتنەوەکە لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان دەڵێت، “تا ئێستا بڕیار نەدراوە کە…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ جووتیاران

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئەو جووتیارانە ئاگاداردەكاتەوە كە گەنمیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە بە مەبەستی وەرگرتنی چەكی…
Total
0
Share