لە گوندێكی پشدەر 3.5 تۆن گۆشت بۆ قوربانیکردن ئامادەکراوە

لە گوندێكی قەزای پشدەر، نزیكەی سێ هەزار و 500 كیلۆ گۆشت كراوەتە قوربانی.

بۆ ئەم جەژنە لە گوندی توەسووران-ی قەزای پشدەر قوربانییەكی زۆر كراوە، بەشێوەیەك كە كۆی گۆشتی قوربانییەكە گەیشتووەتە نزیكەی سێ هەزار و 500 كیلۆ و لە كۆی 450 ماڵی گوندەكە، نزیكەی 260 ماڵ قوربانییان كردووە.

هاوڵاتییەكی گوندەكە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كرد، ڕایگەیاند، هەر دانیشتوویەكی گوندەكەیان زیاتر لە كیلۆ و نیوێك گۆشتی قوربانیی بەردەكەوێت.

باسی لەوە كرد، ساڵانە وەك نەریتێك كۆی گۆشتی قوربانییەكە لە مزگەوتی گوندەكە كۆدەكرێتەوە و دواتر بەسەر دانیشتوانی گوندەكەدا دابەشدەكرێت. بۆ ئەوەی دادپەروەری لە دابەشكردنەكەدا هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر: رێککەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغداد له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوە ئاسانكاریی بۆ كراوه

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە رەسمیی پێشوازیی لە واژووکردنی رێککەوتنی سێ قۆڵیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق و…
Total
0
Share