ئەمریکا: لەگەڵ حکومەتێکی بەهێزین بۆ هەرێمی کوردستان لە عێراقێكی فیدراڵدا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەوان لەگەڵ حکومەتێکی بەهێزن لە هەرێمی کوردستان، ئەویش لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ، ئەم پرسەش لە سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا باسی دەکرێت.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “حکومەتێکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان پێویستییە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی چەکدارانی داعش و هیوادارین لە ڕۆژانی ئایندەدا لەکاتی گەیشتنی شاندی عێراق، گفتوگۆی زیاتری لەبارەوە بکرێت”.

بڕیارە لەم مانگەدا شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا بکات و لە شاندەکەدا دوو ئەندامیان لە حکومەتی هەرێمەوە دەبێت.

سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئێمە پشتگیری گفتوگۆی کوردەکان دەکەین لە باکووری سوریا، هەر هەوڵێکیش بۆ گفتوگۆ هەبێت ئەوە پشتگیرییە لە ستراتیژی ئێمە لەو ناوچەیەی کە لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگارکراوە”.

بابەتی پێشتر

کازمی هەڕەشە لەو ئەندامانەی هێزە ئەمنییەکان دەکات کەمتەرخەمبوون

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بێزۆس وەك گەشتیار دەچێتە بۆشایی ئاسمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share