هاوڵاتییانی هەرێم دەتوانن بە ئۆنلاین ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆماربکەن

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، ئێستا سەرقاڵی دروستکردنی ئەپڵیکەیشنن بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئایئۆئێس و لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەپلیکەیشنەکە هاوڵاتییان دەتوانن ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار بکەن.

د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە ڕێگەی ماڵپەرێکەوە لە سایتی حکومەتی هەرێم و ئەپڵیکەیشنەوە داتای هاوڵاتییان وەردەگرین بۆ داواکارییان لە وەرگرتنی ڤاکسین و دوای پێداچوونەوە بە داتاکاندا بڕیار دەدەین لەم قۆناغەدا کێ شایستەی وەرگرتنی ڤاکسینەکەیە”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکرد، “دەستدەکەین بە پێدانی ڤاکسینەکە لەسەر بەساڵاچوان و کارمەندانی تەندروستی و پاشان هێزەکانی ناوخۆ، ئەمە بۆ ئەم قۆناغە پلانەکەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هەموو هاوڵاتییان دەتوانن داتای خۆیان ڕەوانە بکەن تا وەزارەت بەپێی ئەو داتایە بڕیاری پێدانی ڤاکسینەکە بدات”.

بابەتی پێشتر

ڕێککردنەوەی کەشتیە گیرخواردووەکەی سوێس نرخی نەوتی دابەزاند

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: تکایە پشکنین بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share