گەشتوگوزاری هەرێم: پێشبینی دەكەین زیاتر لە 240 هەزار گەشتیار بێنە هەرێم

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕوان دەكرێت بۆ ئەم جەژنە زیاتر لە 240 هەزار گەشتیار ڕوو لە پارێزگاكانی هەرێم بكەن.

نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دەستەی گەشتوگوزار هەموو ساڵێك لە بۆنە و جەژنەكان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی گەشتوگوزار هەماهەنگی و ئامادەكاری دەكەن بۆ هاتنی گەشتیاران و ئەمساڵیش لیژنە پێكهێنراوە بۆ پێشوازیكردن، چاودێریكردن و بەدواداچوون لە ڕێستۆرانت و شوێنەكان”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “چاوەڕوان دەكرێت ئەم جەژنە گەشتیارێكی زۆر ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئاسانكاری كردووە لە بازگەكانەوە بۆ هاتنی گەشتیار ئەوەش وادەكات ڕێژەی هاتنی گەشتیار باشتربێت”.

وتەبێژی گەشتوگوزاری هەرێم پێشیوایە، “بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە خوار و ناوەڕاستی عێراق و پشووی خوێندن وادەكات هاتنی گەشتیاران زیاتربێت”.

نادر ڕۆستی ئاشكراشیدەكات، “بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2020 گەشتیار نەبوو، پێشبینی دەكەین ڕێژەی هاتنی گەشتیار لەم ساڵدا زیاتربێت لە ساڵی 2019 ە كە 240 هەزار گەشتیار هاتبوونە هەرێم”.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی نوێ بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: تەقینەوەکەی بەغداد مانای ئەوەیە هێشتا مەترسییەکانی تیرۆر ماون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دابەزی

لە شاری هەولێر نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار دابەزی. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر…
Total
0
Share