وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەسەر هێرشەکەی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەسەر هێرشە موشەکییەکەی سەر شاری هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە کرایە سەر هەولێر و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی مەدەنی کردووەتە ئامانج”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆی 16 ی شوباتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە، ” لەو باوەڕەداین کە بەرپرسانی عێراق بەخێرایی ئەوانە دەدۆزنەوە کە لە پشت ئەو هێرشە قێزەونەن و ڕوبەڕوی دادگایان دەکەنەوە”.

 ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئەو هێرشە جارێکی دیکە دەریخست کە پێویستە رێگە نەدرێت هیچ رێکخراوێکی تیرۆریستیی لەسەر خاکی ئەو وڵاتە هەبێت لەبەر ئاشتیی، سەقامگیریی و سەروەری ئەو وڵاتە و پێویستە دەزگا نیشتمانییەکانی ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی گشتگیر بەهێز بکرێن.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خەڵکی هەولێر، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش کراوە کە تورکیاشی لەنێودایە.

شەوی ڕابردوو بە 14 موشەک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر و بەشێک لە موشەکەکان لەناوچەی نیشتەجێبوون کەوتنەخوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانگی داهاتوو ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەبێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی

دەسەڵاتی فرۆکەوانیی شارستانیی عێراق، مانگی داهاتوو ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەبێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی. دەسەڵاتی فرۆکەوانیی شارستانیی عێراق،…
Total
0
Share