كەركوك.. چوار حەشارگەی چەكدارانی داعش تەقێندرایەوە

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ڕایگەیاند، لە پارێزگای كەركوك چوار حه‌شارگه‌ی داعشیان تەقاندووەتەوە و دەستیشیان بەسەر فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان گرتووە.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، له‌ بەیاننامەیەكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، دوای بەدەستهێنانی زانیاری ورد دەزگای هەواڵگری به‌هه‌ماهه‌نگی فیرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی، چوار حه‌شارگه‌ی داعش له‌ دۆڵی “ئه‌بو خەناجر” له‌ ناحیه‌ی ڕیازی سەربە پارێزگای كه‌ركوك تەقاندووەتەوە و ژماره‌یه‌ك ته‌قه‌مه‌نیش ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه”‌.

باسی لەوەشكردووە، هەر لەو ئۆپراسیۆنەدا ژماره‌یه‌ك كه‌ل و په‌لی لۆجستی و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان و چوار موشه‌كی دژه‌ قه‌ڵغان ده‌ستیانبه‌سه‌ردا گیراوە.

بابەتی پێشتر

گۆڕانی ئاووهەوا.. ئەو مەترسییەی هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەكات

بابەتی دواتر

سەرجەم بریندارەکانی ڕووداوی ئاگری مزگەوتەکەی هەولێر گیانیان لە دەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share