هەپەگە: لە چوار ڕۆژدا 141 سەربازی تورکیا کوژراون 23ی تر برینداربوون

هەپەگە ئاماری چوار ڕۆژی شەڕی بڵاوكردەوە و دەڵێت، 141 سەربازی تورکیا لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین کوژراون 23 سەربازی تر برینداربوون.

هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە، ئاماری زیانە گیانییەكانی سوپای توركیای لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە شەوی 17ی نیسانەوە تا شەوی ڕابردوو، 141 سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین کوژراون.

ئامارەكەی هەپەگە ئاشكرایكردووە، لە ماوەی ئەو چوار ڕۆژەدا 23 سەربازی توركیا برینداربوون و سێ فڕۆکەی سیخوڕیی خراونەتە خوارەوە، دوو هێلیکۆپتەریش لەلایەن گەریلاکانی پەكەكەوە پێکراون.

لە شەوی 17ی ئەم مانگەوە، توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی زەمینی و ئاسمانی بە ناوی “كلیل چنگ” لە باشووری كوردستان بەرپاكردووە و هێرشدەكاتەسەر ناوچەكانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە ئامێدی.

بابەتی پێشتر

پێچەوانەی پێشبینییەكانی كەشناسی خۆڵبارین بەردەوامە

بابەتی دواتر

كەسێك بەتۆمەتی ئازاردان و زیندانیكردنی هاوژینی پێشووی دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share