سلێمانی.. یەک هەفتە مۆڵەت دەدرێتە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و چەکی بێمۆڵەت

هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیس و هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریان لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و چەکی بێمۆڵەتەوە دەرکرد، تەنها یەک هەفتە مۆڵەتیان پێدەدرێت و دوای ئەوە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنیان دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، هەردوو بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیس و هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و هەروەها چەکی بێمۆڵەت، کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکیان دەرکرد.

بەپێی بڕیاری کۆبوونەوەکە، ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، تابلۆ ساختە، چەکی بێمۆڵەت و ئەو چەکانەی مۆڵەتی كەسییان پێدراوە، ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی جام ڕەش، یەک هەفتە مۆڵەتیان پێدەدرێت، پاش ئەو ماوەیە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنیان دەستپێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواستنەوەی سلێمانی: ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانین هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێین

بەرپرسێكی بواری گواستنەوە رایدەگەیەنێت، ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانن هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێن. لەگەڵ ئەوەی شەقامەکان قەرەباڵغییەکی…
Total
0
Share