ئاسۆ مامەند: رێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادرێت ئارامیی کەرکوک تێکبدات

سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی، رایگەیاند، “کەرکوک چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلالە، رێگە  بە هیچ کەس و لایەنێک نادرێت ئارامیی ئەو شارە تێکبدات”.

ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە چەند کەسێکی سەر بە چەند لایەنێکی ناسراو لە شارۆچکەی پردێ لە هەوڵی نانەوەی پیلان و ئاژاوەگێڕییدان، و دەیانەوێت بە بیانووی جۆراوجۆر دۆخی سەقامگیری سنوورەکە تێکبدەن.

دەشڵێت، “هاوڵاتییانی خۆشەویستی کەرکوک بەتایبەتی خوشک و براکانمان لە پردێ دڵنیادەکەینەوە کە رێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادرێت لە ژێر هیچ ناو و ناونیشانێکدا ئارامیی کەرکوک تێکبدات، بە پێچەوانەوە رێوشوێنی یاسایی لە دژی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەگیرێتەبەر کە بیەوێت هەوڵی پیلانگێڕی یاخود ئاژاوەگێڕی بدات لە سنوورەکەدا”.

ئاسۆ مامەند ئەوەش دەڵێت، بە لای یەکێتییەوە کەرکوک چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلالە، و هەموو لایەک لە ماف و ئەرکدا وەک یەکن، رێگە نادەین برایەتیی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک بشێوێندرێت و بۆیە داواکارم هەمووان دان بە خۆتاندا بگرن و ئارامیی بپارێزن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا داوا لە شارەوانییەکانیی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات نوێنەراکانیان بنێرن بۆلایان. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەكارهێنانی مووچە بۆ بەرژەوەندیی حزبی كارێكی ناڕەوا بوو بەخۆشحاڵییەوە توانیمان رێگریی لێبكەین و نەهێڵین گوزەرانی خەڵكەكەمان بكەوێتە مەترسییەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی…
Total
0
Share