دوای هەواڵ و دەنگۆی هاتن و نەهاتنی برێت ماكگۆرك بۆ هەرێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری داوا لە ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دەكات خۆیان به‌دووربگرن له هه‌واڵی ناڕاست و به‌په‌له‌ی نادروست.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، “سه‌باره‌ت به‌م بارودۆخه سیاسییه‌ی له عێراق و كوردستان ده‌گوزه‌رێت، داواتان لێده‌كه‌ین خۆتان به‌دووربگرن له ھه‌واڵی ناڕاست و به‌په‌له‌ی نادروست، كه سه‌رچاوه‌كه‌ی نادیار و شاراوه بێت”.
وه‌زاره‌تەكە بەپێویستیشی دەزانێت “ھه‌مو لایه‌ك پابه‌ندبن به ئاكار و موڕاڵی پیشه‌ییانه‌ی كاری ڕاگه‌یاندن، چونكه داڕشتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ھه‌واڵی ناڕاست خزمه‌ت به دۆزی گه‌له‌كه‌مان ناكات و له ئامانجی ڕاسته‌قینه دوورمانده‌خاته‌وه”، بۆیە داوا لە میدیاكان دەكات، “ھه‌موو لایه‌ك به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداو و پێشھاته‌كان بكه‌ن و ھه‌واڵی بێبنه‌ما و ناڕاست بڵاونه‌كه‌نه‌وه”.
ڕاگەیەندراوەكەی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی هه‌رێم دوای ئەوە دێت، كە شەوی ڕابردوو لەبارەی سەردانی برێت ماكگۆرك بۆ هەرێمی كوردستان، دەنگۆ و هەواڵی جیاواز بڵاوكرایەوە.