وەزارەتی تەندروستی دەوامی فەرمانبەرانی كەمدەكاتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم،بەهۆی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە، ماوەی كاتژمێرێك دەوامی فەرمانگە و كارمەندان و پزیشكانی كەمكردەوە.

لە نووسراوێكدا كە واژووی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە تیایداهاتووە،”دەوامی دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكان و هەر دامودەزگایەكی دیكەی تەندروستی كە لە ڕۆژانی شەممە دەوامی نییە، لە ڕۆژەكانی دیكەی هەفتە یەك كاتژمێر دەوامی فەرمی كەم دەكرێتەوە لە كاتژمێر 03:00ی دوانیوەڕۆ بۆ كاتژمێر 02:00ی دوانیوەڕۆ”.

هەر بەپێی نووسراوەكە، نەخۆشخانە و سەنتەرەكان و مەڵبەند و بنكە تەندروستییەكان دەوامی فەرمی كەم دەكرێتەوە لە كاتژمێر 02:00ی دوانیوەڕۆ بۆ كاتژمێر 01:00ی دوانیوەڕۆ.

وەزارەتەكە ڕوونیشیكردووەتەوە، خزمەتگوزارییەكانی دوای دەوامی فەرمی وەكوو (نۆڕینگە میلییەكان و ڕاوێژكارییەكان) و (نیمچە تایبەت) بە هەمان شێوە یەك كاتژمێر لە كۆتایی دەوام كەمدەكرێتەوە.

هەروەها لە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن و بەشەكانی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكان و نۆڕینگە ئێشكگرییەكان و هەموو ئەو شوێنانەی كە لە دوای دەوام بە شێوەی ئێشكگری دەبێ، لە ڕێگەی بەڕێوەبەر و بەرپرسی پەیوەندیدار بە خشتە و فەرمانی كارگێڕیی ئێشكگر دەوامەكانیان ڕێك دەخرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كێتى و گۆڕان بایكۆتیان كرد… ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێریش پاره‌كه‌ى به‌غداد ڕه‌تده‌كاتەوە

هه‌ر یه‌ك له‌ یه‌كێتى و گۆڕان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێریان كرد و به‌زۆرینه‌ى ده‌نگیش ئه‌نجومه‌نەكە پشتیوانیی پارێزگاری…
Total
0
Share