ماچکردن لە فیلمە فەرەنسییەکان دەستیپێکردەوە

وەزیری کەلتووری فەرەنسا، فرانک ڕایستەر، ئەمڕۆ هەینی، وتی کە ئەکتەرەکان لە گرتەی فیلمە فەرەنسییەکاندا کەوتوونەتەوە ماچکردن.

ئاژانسی “AFP” لە زاری فرانک ڕایستەر-ەوە گواستوویەتییەوە کە “لە گرتەی فیلمەکاندا ماچکردن دەستیپێکردووەتەوە، لەکاتێکدا ئەکتەرەکان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کراوە.”

وەزیری کەلتووری فەرەنسا جەختیکردەوە لەوەی خۆشەویستی بەتەواوی نەمردووە، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی پەتاکە.

وەزیر بە ڕادیۆ فەرەنسا-ی وتووە کە سەرەتای ئەم مانگە ڕێگە بە گەورەترین پیشەسازیی فیلم لە ئەورووپا درا کە دەستبکاتەوە بە وێنەگرتن، “ئەوان کەمێک چاوەڕێی ئەو ماچەیەیان کرد کە بۆ سینەما زۆر گرنگە.”

ڕایستەر ئاماژەی بە ناوی هیچ فیلم و ئەکتەرێک نەکرد کە پێش هەمووان گەڕاونەتەوە بۆ وێنەگرتن و ماچومووچ و باوەش.

وابڕیارە لە دوای سێ مانگ داخستن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، جارێکی دیکە سینەماکانی فەرەنسا لە ڕۆژی دووشەممەدا بکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەواوی وتەكانی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی عێراق

پاش كۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان، كە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان…
زیاتر ببینە

ئێران دەرگا بەسەر ئەرمینیادا دابخات پێدەچێت لە بێ کەسیدا جەنگەکە بدۆڕێنێت

ماوەی مانگێکە شەڕ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیادا بەردەوامە، بەهۆی بەهێزی هێزی ئاسمانی ئازەربایجانەوە ئەرمینیا چەندین تانک و سیستمی…
Total
0
Share