جۆبایدن ناڕاستەوخۆ وەڵامی دۆناڵد ترەمپی دایەوە

کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا ناڕاستەوخۆ وەڵامی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و ڕایگەیاند، کەس ناتوانێت دیموکراسییەتی ئەمریکا ناشرین بکات.

لێدوانەکەی جۆبایدنی کاندیدی دیموکراتەکان لە کاتێکدایە کە ماوەی دوو ڕۆژە دۆناڵد ترەمپ پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بە ساختەکاری و دزینی دەنگی کۆمارییەکان ناو دەبات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 6ی تشرینی یەکەم بەکاتی هەرێمی کوردستان جۆبایدن تویتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کردووە و ڕایگەیاندووە، “خەڵکی ئەمریکا بێدەنگ نابن و ڕێگەنادەن کە زۆریان لەسەربێت، من دڵنیام ئەمریکییەکان خۆیان نادەن بە دەستەوە و دەنگەکان دەبێت دەنکە دەنکە بژمێردرێن”.

بایدن قسەکەی دوانیوەڕۆی دوێنی دوبارە کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، “کەس ناتوانێت دیموکراسی ئەمریکا لەناوبەرێت، ئێستا و هیچ کاتێک کەس ناتوانێت دەست بۆ ئەمپرسە ببات، چونکە ئەمریکا ڕێگەیەکی دوری بڕیووە تا گەیشتووە بەم شوێنە و قوربانی زۆریداوە تا گەیشتوون بەم کەشە دیموکراسییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارانی كەركوك بۆ یەكلاكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردنی شارەكە كۆدەبنەوە

بۆ یەكلاكردنەوەی ژمارەی كورسییەكانی بازنەكانی هەڵبژاردن لە كەركوك بڕیارە سبەی پەرلەمانتارانی شارەكە كۆببنەوە، پەرلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت، پێشنیارێكیان سەبارەت…
Total
0
Share