ئەو کەرەستانەی لە مۆمیاکردنی فیرعەونەکانی میسر بەکارهاتوون چین؟

لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی چەندین ساڵی گەڕان و پشکنین و خوێندنەوەی تێکستە کۆنەکان شارەزایانی بواری شوێنەوار بەشێک لەو مادانەیان ئاشکراکردبوو کە لە مۆمیاکردنی فیرعەونەکانی میسردا بەکارهاتووە، بەڵام ئەنجامدانی پشکنین لە یەکێک لە پاشماوەکانی شوێنی مۆمیاکردنی مردووەکان چەند نهێنییەکی دیکەی ئاشکراکرد.

شارەزایانی بواری شوێنەوار کە ماوەی چەندین ساڵە لە شوێنەواری سەقارە لە میسر کاردەکەن لە ئەنجامی دۆزینەوە چەند پاشماوەیەک لە شوێنی مۆمیاکردنی فیرعەونەکان بۆیان دەرکەوتووە، چەندین ماددە بۆ پاراستنی لاشەکە لە بۆنی ناخۆش و خراپبوون بەکارهێندراوە.

ئەو شارەزایانە رایانگەیاندووە، “میسرییە کۆنەکان کەتیرە و زەیتی گەرچەکیان بۆ پاراستنی لاشەی مردووەکە لە تێکچوون بەکارهێناوە، بەڵام ئەم دوو پێکهاتەیەیان تەنها لە سەری مردووەکە داوە”.
باسیانلەوەش کردووە، “بەشێک لە پێکهاتەکان لە دەرەوە هاوردە کراون و لە میسر نەبوون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌

قائیمقامییه‌تى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی خانوو و شوێنه‌ كه‌له‌پورییه‌كان، سیمای گه‌ڕەكه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌پارێزرێت و باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان…
زیاتر ببینە

ژیار جەلال: ژمارەیەکی کەمی بەساڵاچووان لە ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانیدان

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ژمارەیەکی کەمی بەساڵاچووان لە ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانیدان”. ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی…
Total
0
Share