لاپۆرتا لەگەڵ چوار یاریزانی بەرشلۆنە دانوستاندن دەکات

خوان لاپۆرتا و ستافی نوێی کارگێری یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ چوار یاریزانی یانەکە دەستیان بە دانوستاندن کردووە بۆ کەمکردنەوەی موچەکانیان.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی نوێی بارسا لە قەیرانێکی دارایی قوڵدایە و بەمەبەستی کەمکردنەوەی بەکارخستن، جارێکی دیکە موچەی یاریزانە گرانبەهاکان کەمدەکاتەوە، بەتایبەت چوار یاریزان، کە پێکهاتوون لە جێرارد پیکێ، سێرجی ڕۆبێرتۆ، سێرجیۆ بوسکێتس و جۆردی ئەلبا.

پێشنیازی سەرەتایی لاپۆرتا و هاوکارانی بریتی بووە لە کەمکردنەوەی موچەکان بەڕێژەی ٪40، بەڵام یاریزانان ئەو پێشنیازەیان ڕەتکردووەتەوە و تاوەکو ئێستا دانوستاندن لەنێوان جەمسەرەکاندا بەردەوامە، بۆیە جارێکی دیکە لاپۆرتا بە یاریزانانی وتووە، “ئەگەر موچەکانیان بەڕێژەی لەسەدا 40 کەمبکەنەوە، ئامادەین بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بۆندەکانتان نوێبکەینەوە”.

بەم ڕێگەیە چوار یاریزانەکە زیاتر لە یاریکردن لە یانەی بەرشلۆنە بەردەوام دەبن، بەڵام بە تێچووەیەکی کەمتر، بڕیارە موچەی سەرجەم یاریزانان جارێکی دیکە کەمبکرێتەوە، بەڵام وەک پێشبینیکراوە موچەی مێسی و یاریزانە گەورەکان زیاتر کەمدەکرێتەوە لەوانی دیکە.

بەرشلۆنە لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی دارایی گەورەدایە، ئەگەر بەو بەکارخستنەی وەرزەکانی ڕابردوو بەردەوامبن لەکاتێکدا داهاتی یانە کەمیکردووە، یانەکە دەکەوێتە بەر قەیرانێکی گەورە و بەهۆی لادان لە ڕیساکانی یاری خاوێن دووچاری سزادەبێتەوە، بۆیە ئیدارەی لاپۆرتا هەموو هەوڵەکانی بەگەڕخستووە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە.

بابەتی پێشتر

ئالێگری و مۆرینیۆ خواستیان لەسەر ئیکاردییە

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ بۆندێکی گەورەی یەکلاییکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share