ئاراوخۆ بە مەرج لە یانەی بەرشلۆنە دەمێنێتەوە

گفتوگۆكانی ئیدارەی بەرشلۆنە لەگەڵ ئاراوخۆ بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی دەستیپێكردووە، ‏بەڵام بەرگریكارە پۆڵایینەكە مەرجی هەیە.‏

بەهۆی ئاستە بەرزەكەیەوە كە لە دوو وەرزی ڕابردوودا پێشكەشی كرد، ئیدارەی ‏بەرشلۆنە دەیەوێت بۆندی ئاراوخۆ-ی بەرگریكار درێژبكاتەوە.‏

گرێبەستی ئاراوخۆ ساڵی داهاتوو كۆتاییدێت و ئیدارەی بەرشلۆنەش دەیەوێت بۆ سێ ساڵی ‏تر لە یانەكە بیهێڵێتەوە.‏

مەرجی ئاراوخۆی بەرگریكاری ئورۆگوایی بەرزكردنەوەی مووچەكەیەتی و ‏نزیكبونەوەیەتی لە مووچەی بەرگریكارەكانی هاوڕێی.‏

مووچەی ساڵانەی ئاراوخۆ لە چاوی ئۆمتیتی و ئیریك گارسیا و لینگلیت و پیكێ زۆر ‏كەمە، سەرباری ئەوەی ئاستێكی بەرزیش پێشكەش دەكات.‏

ئاراوخۆ تەمەنی 22 ساڵە و یانەكانی لیڤەرپوڵ و مانچستەر یونایتد ئامادەن گرێبەستی ‏لەگەڵ واژوو بكەن.‏

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید بەدوای بەرگریكارێكی نوێدا دەگەڕێت

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا یەكەمە.. داوای مانەوە لەلایەن كۆچبەرانەوە لە ئەوروپا زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنزیمە لە بێدەنگی ڕیاڵ مەدرید توڕەیە

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی کەریم بنزیمەی فەرەنسی-یەوە بڕیاریان نەداوە، ئەوەش یاریزانەکەی بێزارکردووە. بەپێی زانیارییەکانی “سپۆرتس…
Total
0
Share