ئارسیناڵ بۆندێکی گەورەی یەکلاییکردووەتەوە

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەشێوەیەکی سەرەتایی بۆندی بین وایتی بەرگریکاری یانەی برایتن ئالبیۆنی یەکلاییکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی، لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 یانەی ئارسیناڵ سێ بۆندی بۆ گواستنەوەی بین وایت پێشکەشی یانەی برایتۆن کردووە، سەرەتا 40 ملیۆن پاوەند، پاشان 45 ملیۆن، بەڵام ئیدارەی برایتن هەردوو بۆندەکەی ڕەتکردووەتەوە.

کۆتا ئۆفەری یانە زەبەلاحەکەی شاری لەندەن 50 ملیۆن پاوەند بووە، بەو نرخەش هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارەکە ڕێککەوتوون.

بن وایتی تەمەن 23 ساڵ لە پێگەی بەرگری ڕاست یاریدەکات، سەرەتاکانی لە یانەی ساوسهامپتن بووە، پاشان لە 2014وە درێسی برایتن ئالبیۆنی پۆشیوە، لەنێوان ساڵانی 2017 بۆ 2020 بە خواستن بۆ یانەکانی نیوپۆرت کاونتی، پیتەربرۆ یونایتد و لیدز یونایتد یاریکردووە، بەدرێسی لیدزەوە ئاستی ناوازەبووە و لەلایەن گاریس ساوزگەیتەوە بانگهێشتی پێکهاتەی ئینگلتەرا کرا، سەرەتا لە یارییە دۆستانەکان دەرکەوت، بەڵام لە یورۆی 2020 بەهیچ شێوەیەک بەشداری پێنەکرا.

بین وایت لەلایەن یانەکانی چێڵسی و مانچستەر یونایتد، ئێڤەرتۆن، لیڤەرپوڵ و تۆتنهامەوە داواکراوبووە، بەڵام تاکە یانە بەفەرمی بۆندی پێشکەشکردووە ئارسیناڵە، بەوپێیەی مایکڵ ئارتێتا سەرسامە بەتواناکانی و سووربووە لەسەر گواستنەوەی.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا لەگەڵ چوار یاریزانی بەرشلۆنە دانوستاندن دەکات

بابەتی دواتر

گاریس بەیل یەکێک لە بەرازیلییەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ کاستیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share