دوای مارتینێز، سێ یاریزانی یونایتد دەخرێنە لیستی فرۆشتنەوە

یانەی مانچستەر یونایتد گرێبەستی لیساندرۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی یەکلایی کردووەتەوە، دەرگاشیان بە ڕووی سێ یاریزاندا کردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “دەیلی میرەر”، یانەکانی مانچستەر یونایتد و ئەیاکس ئەمستەردام لە بارەی لیساندرۆ مارتینێزەوە بە ڕێککەوتن گەیشتوون، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار وەرز واژۆ دەکرێت.

“مانچستەر ئیڤنینگ نیوز” نووسیویەتی، دوای کڕینی مارتینێز کە لە توانایدایە لە پێگەکانی بەرگری باڵی چەپ، سەنتەر و ناوەندی بەرگریی یاری بکات، هەروەها تایرێڵ مالاسیا، کە لە پێگەی بەرگری باڵی چەپ یاری دەکات، ئیدارەی یونایتد سێ یاریزانی خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە، پێکهاتوون لە، فیڵ جۆنز، ئەکسێڵ توانزیبی، ئیریک بەیلی.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە جوناسان کلاوسی بەرگریکاری یانەی لێنسی فەرەنسی بە هەمان شێوە داواکراوی مانچستەر یونایتدە، هەروەها واژۆکردنی ئەو گرێبەستەش ئەگەرێکی بەهێزە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ (87)دا گۆڵی بردنه‌وه‌ی له‌ ئالاڤێس کرد

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بردنه‌وه‌یه‌کی زه‌حمه‌تی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تۆمارکرد. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا،…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید به‌ 120 خوله‌ک کلاسیکۆی سوپه‌ری له‌ بارسا برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌نێوان یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ڕیاڵ…
Total
0
Share