ئالێگری و مۆرینیۆ خواستیان لەسەر ئیکاردییە

ڕاهێنەری نوێی یانەی یوڤانتۆس، ماسیمیلیانۆ ئالێگری هاوشێوەی جوزێ مۆرینیۆ دووبارە هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی ماورۆ ئیکاردی دەستپێکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەری “فوت میرکاتۆ”ی تایبەت بە گواستنەوەکان، جارێکی دیکە ماسیمیلیانۆ ئالێگری خواستی لەسەر گواستنەوەی ماورۆ ئیکاردی لە یانەی پاریس سان جێرمانەوە بۆ یانەی یوڤنتۆس نیشانداوە، بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندی بە لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکەوە کردووە و خواستی خۆی پێڕاگەیاندوون.

سەرەڕای ئەوەی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە چەند جارێک ڕایگەیاندووە، لە یانەی پاریس سان جێرمان بەردەوام دەبێت، بەڵام ئالێگری پەیوەندی بە واندا نارای هاوسەر و لێپرسراوی کارەکانیەوە کردووە، بابەتی گەڕانەوەیان بۆ خولی ئیتاڵیا بەتایبەت یانەی یوڤانتۆس تاوتوێ کردووە، بەهەمان شێوە مۆرینیۆ داوای لە ئیدارەی ڕۆما کردووە هێرشبەرەکەی وەک جێگرەوەی ئیدین دزیکۆ بۆ دابینبکەن.

ئیکاردی دووەمجارە بە یانەی یوڤانتۆس و ڕۆماوە دەبەسترێتەوە، دوای گواستنەوەی لە ئینتەر میلانەوە بۆ پاریس، 62 یاری بۆ یانە فەرەنسییەکە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان کردووە 33 گۆڵی تۆمارکردووە و 10 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

شاندێکی حکومەتی تورکیا بۆ چارەسەری کێشەی ئاو سەردانی عێراق دەکات

بابەتی دواتر

لاپۆرتا لەگەڵ چوار یاریزانی بەرشلۆنە دانوستاندن دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ سێ گۆڵ له‌ لیسته‌ری برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ 

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد. له…
Total
0
Share