سێ دەستبەتاڵەکە هاوکێشەی ڕاهێنەرانی ئیتاڵیا دەگۆڕن

ئالێگری و ساری چاوەڕوانی هەلێکن بۆ گەرانەوە نێو یاریگاکانی ئیتاڵیا

سێ ڕاهێنەری بێکاری ئیتاڵی لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 هاوکێشەی ڕاهێنەرانی خولی ئیتاڵیا دەگەیەننە ئەنجام.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کە هەریەک لە ماورزیۆ ساری ڕاهێنەری پێشووی یوڤانتۆس و ناپۆلی، ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری پێشووی یوڤانتۆس و لوچیانۆ سپالێتی ڕاهێنەری پێشووی ئینتەرمیلان لە چاوەڕوانی هەلێکدان بۆ گەڕانەوە نێو یاریگاکانی ئیتاڵیا،

بەپێی سەرچاوەکە، هەریەک لە پاولۆ فۆنێسکای ڕاهێنەری یانەی ڕۆما و جینارۆ گاتوسۆی ڕاهێنەری ناپۆلی و ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەری یانەی یوڤانتۆس لەم وەرزەدا ئاستیان بەپێی پێویست نەبووە و هەریەکێکیان بە شێووەیەک کێشەیان لەگەڵ ئیدارەی یانەکانیان هەیە، ئەوەش وا دەکات هاوینی 2021 بۆ گواستنەوەی ڕاهێنەران لەباربێت.

ماورزیۆ ساری و لوچیانۆ سپالێتی و ئالێگری، سێ ڕاهێنەری بێکار لە خولی ئیتاڵیا

کۆرێری نوسیویەتی، هاوکێشەی ڕاهێنەران لە نێوان یانەکانی یوڤانتۆس، لازیۆ و ڕۆما و ناپۆلیدا دەبێت بە ئەنجام بگات، لەلایەن ڕاهێنەران کێشەیان هەیە و لەلایەکی دیکەوە ڕاهێنەرە بێکارەکان پەیامی قایلبوون بە گوێی ئیدارەی هەمان ئەو یانانە دەدەن.

هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە جیانپیێرۆ گاسپرینی ڕاهێنەری یانەی ئاتالانتا و سیمۆن ئینزاگی ڕاهێنەری لازیۆ پێگەکانیان مسۆگەرنییە و میدیاکان پێیان وایە، بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی گەورەترەوە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیپای ده‌توانێت سوود به‌ به‌رشلۆنه‌ بگه‌یه‌نێت؟ سیدۆرف وه‌ڵامده‌داته‌وه‌..

فئه‌ستێره‌ی دێرینی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام، کلارنس سیدۆرف دووپاتیده‌کاته‌وه‌، گواستنه‌وه‌ی مێمفس دیپای بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ سوودی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و مێسی بووه‌ فریادڕه‌سی پاریس

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌ و…
Total
0
Share