مباپێ بەردەوام نابێت و پاریس بەدوای جێگرەوەیدا دەگەڕێت

کیلیان مباپێ ئامادەنییە بۆند لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان نوێبکاتەوە، یانە فەرەنسییەکەش بە ڕاستییەکانیان زانیوە و هەوڵی مسۆگەرکردنی جێگرەوەیەک دەکەن.

ڕادیۆ مۆنتی کارلۆ “RMC”ی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی یانەی پاریس سان جێرمان گەیشتوونەتە ئەو بۆچوونەی کیلیان مباپێ بۆندەکەی نوێناکاتەوە و لە هاوینی 2021 یاخود 2022 پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات.

دانیێل ڕیۆلۆ، ڕۆژنامەنووسی فەرەنسی بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاندووە، “دەزانم مباپێ داوای دەستبەرداربوونی لە پاریس سان جێرمان کردووە، گواستنەوەی ئاڵۆزە، چونکە دەبێت یانەی داواکار بڕێکی زۆر بۆ واژووکردنی بۆندەکەی تەرخانبکات، بەڵام بە دڵنیاییەوە یاریزانەکە بێزارە و دەڕوات، لە هاوینی 2022 نرخی دەبێتە بێبەرامبەر، لە دەوحە بەرپرسانی پاریس نایانەوێت بێبەرامبەر دەستبەرداریبن، بۆیە ئەگەر هەیە لەم هاوینە بە یانەیەکی دیکەی بفرۆشن”.

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی ” Befoot” بەهەمان شێوە ئاماژەی بە ناڕازیبوونی مباپێ کردووە لە پڕۆژەی لیۆناردۆ ئاراوخۆی بەڕێوەبەری وەرزشی و ناسڕ خلێفی خاوەنی پاریس، یانەی پاریس سان جێرمان تەنانەت بیریان لە کڕینی جێگرەوەی کردووەتەوە و ناوەکانی محەمەد سەڵاح و هاری کەین دەستنیشانکراون.

بابەتی پێشتر

ئۆپیک پڵەس زیادکردنی بەرهەمهێنان لە مانگی ئابدا تاوتوێدەکات

بابەتی دواتر

کام هەڵبژاردانەی یورۆی 2020 بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان سەردەکەون؟ پێوەرەکان چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share