موقتەدا سەدر دەستەی سیاسی ڕەوتەکەی داخست

دوای کشانەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەستەی سیاسی ڕەوتەکەی هەڵوەشاندەوە.

لە نوسراوێکدا نوسینگەی موقتەدا سەدر ئاشکرایکردووە ” بە رەچاوکردنی بارودۆخی ئێستا و بەرژەوەندییەکانی گەل و نیشتمان بڕیارماندا بە داخستنی تەیاری سەدر”.

لە بەشێکی دیکەی نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە صار الربيعي والشيخ محمد الموصلي کراونەتە ڕاوێژکاری موقتەدا سەدر.

هەر ئەمڕۆ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بەشدارینەكردنی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، پشتگیریكردنی خۆشی لە هەموو ئەوانە كشاندەوە كە لە حكومەتی ئێستا و ئایندەدا سەر بە ڕەوتەكەن.

موقتەدا سەدر لە وتارێکدا، ڕایگەیاند، بەشداریی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ناكات، بەڵام هیوایخواست هەڵبژاردنەكە سەركەوتوو بێت و كاندیدی باش دەربچن.

سەدر پشتگیریی خۆشی لە حكومەتەكانی ئێستا و ئایندە كشاندەوە و ڕایگەیاند، دەستی لە پشتگیریكردنی خۆی بۆ هەموو ئەوانە كشاندەوە كە “لە حكومەتەكانی ئێستا و داهاتوودا بانگەشەی ئەوە دەكەن سەر بە ڕەوتەكەن”، داوای دوورخستنەوەی گەندەڵكارانیشی كرد.

بابەتی پێشتر

بەهۆی جەژنەوە لە عێراق 6 ڕۆژ پشوو دەبێت

بابەتی دواتر

کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی لەلایەن پەرلەمانی بەلجیکاوە بە جینۆساید ناسێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

ئەو کۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە دوێنێ دواخرا، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت. بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، کاتژمێر 01:00ی دوای نیوەڕۆی…
زیاتر ببینە

لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سلێمانی بە نزیکەی نیوەی هەموو پارێزگاکانی عێراق کارتی بایۆمەتری وەرگیراوەتەوە

نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە…
Total
0
Share