مانچستەر سیتی لە هاری کەینەوە بۆ لیڤاندۆڤیسکی ئاڕاستەی گۆڕیوە

ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی گواستنەوەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، سەرجەم هەوڵەکانی بەڕێوەبەرانی سیتیزنس بۆ گواستنەوەی هاری کەین شکستیهێناوە، بەوپێیەی دانیێل لیڤی سەرۆکی یانەی تۆتنهام داوای زیاتر لە 100 ملیۆنی کردووە و نرخی هێرشبەرەکەی ئینگلتەرای بە 150 ملیۆن پاوەند خەمڵاندووە، کە ئەوەش لە بازاڕی ئێستای گواستنەوەکاندا مەحاڵە پێشکەشبکرێت.

ئیدارەی سیتیزنس لەسەر خواستی پێپ گواردیۆلا ئاڕاستەیان لە هاری کەینەوە بۆ ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن گۆڕیوە، پێیانوایە لیڤای تەمەن 32 ساڵ لە ئاستێکی باڵادایە و بە مەبەستی گواستنەوەی پەیوەندییان بە بایرن میونشن و تەنانەت پینی زاهاڤی بەڕێوەبەری کاروباری یاریزانەکەشەوە کردووە.

دەیلی مەیڵ نوسیویەتی، بۆندی لیڤا تەنها دوو وەرزی ماوە، وەرزی داهاتوو بایرن ناچاردەبێت بە نرخێکی کەمتر دەستبەرداریبێت ئەگەربێتو بۆندەکەی نوێنەکرێتەوە، هەروەها یەکێکی دیکە لەو هۆکارانەی ڕێگە بۆ گواستنەوەکە خۆشدەکەن جولیان ناگیلسمانی ڕاهێنەری نوێی بایرنە.

ناگیلسمان بەدرێژایی وادەی ڕاهێنەرایەتیکردنی بۆ یانەی لایپزیک پشتی بە هێرشبەری سەرەڕم نەبەستووە، بەڵکو سیستمی یاریکردنی جیاوازە و دەکرێت لیڤا لە پێکهاتەکانیدا بوونی نەبێت.

بابەتی پێشتر

پاریس کۆتا کارت بۆ نوێکردنەوەی بۆندی مباپێ بەکاردەهێنێت

بابەتی دواتر

کریستیانۆ و ئارسەر لە یوڤی بەردەوامدەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share