کریستیانۆ و ئارسەر لە یوڤی بەردەوامدەبن

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئارسەر مێلۆی بەرازیلی وەرزی داهاتوو لە یانەی یوڤانتۆس بەردەوامدەبن.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی نزیک لە یانەی یوڤانتۆس ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ لە یانەی یوڤانتۆس بەردەوام دەبێت، حاڵی حازر یاریزانەکە پشووی هاوینە بەسەردەبات و لەدوای وادەی دیاریکراو (ئەم مانگە) دەگەڕێتەوە بۆ شاری تۆرینۆ لە ئیتاڵیا.

لەو بارەیەوە پاڤێل نێدڤید، جێگری سەرۆکی یوڤی بە سکای سپۆرتی ڕاگەیاندووە، “لە چواردەوری کریستیانۆوە هیچ زانیارییەکمان پێنەگەیشتووە کە بەتەمابێت بڕوات، یاخود ڕوو لەیانەیەکی دیکە بکات، بەڵکو لەگەڵ ئێمەدا بەردەوام دەبێت، ئێستا پشووی هاوینەی وەرگرتووە، هەر لەم مانگەدا دەگەڕێتەوە سەر ئەرکی خۆی لە تۆرینۆ”.

لەلایەکی دیکەوە ئارسەر مێلۆی بەرازیلی لە دیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا لەبارەی بەردەوامبوون لە ڕیزەکانی بیانکۆنێری پرسیاری لێدەکرێت، لەوەڵامدا دەڵێت، “بێگومان لە یوڤانتۆس بەردەوام دەبم”.

توتۆ سپۆرت نوسیویەتی، کریستیانۆ لەلایەن ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری نوێی یوڤانتۆسەوە یاریزانێکی خوازراوە، بەڵام ئارسەر بە پێچەوانەوە لەگەڵ شێوازی یاریکردنیدا ناگونجێت، جگە لەوەش یاریزانەکە پێویستی بە نەشتەرگەریی پێی ڕاستیەتی و ڕاهێنەرەکەی هەوڵدەدات پێگەی لە یوڤی یەکلاییبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

مانچستەر سیتی لە هاری کەینەوە بۆ لیڤاندۆڤیسکی ئاڕاستەی گۆڕیوە

بابەتی دواتر

میلواکی باکس زنجیرەی یارییەکانی کۆتایی (NBA) یەکسانکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوڤانتۆس پاداشتی کیلینی دەداتەوە

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی بڕیاریداوە بۆندی جۆرجیۆ کیلینی بەرگریکاری یانە بۆ وەرزێکی دیکەش نوێبکاتەوە. سەرچاوەکانی ئیتاڵیا لە زاری فابریزیۆ…
Total
0
Share