پاریس کۆتا کارت بۆ نوێکردنەوەی بۆندی مباپێ بەکاردەهێنێت

هێرشبەری فەرەنسی، کیلیان مباپێ بڕیاریداوە بۆندەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان نوێنەکاتەوە، ئەم بڕیارەش ئیدارەی یانەکەی ناچارکردووە بۆندێکی خەیاڵی پێشکەشبکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، مباپێ سوورە لەسەر جێهێشتنی یانەی پاریس سان جێرمان و نوێنەکردنەوەی بۆندەکەی، زۆرینەی سەرچاوەکانیش ئاماژەیان بە ڕێککەوتنی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە.

ناسڕ خلێفی سەرمایەداری قەتەری و بەڕێوەبەرانی پاریس دەیانەوێت بەهەر نرخ و شێوەیەک بێت ڕێگری لە ڕۆیشتنی ئاسکە فەرەنسییەکە بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش کۆتا کارتیان ئامادەکردووە بۆ بەکارهێنان، ئەویش کارتی پێشکەشکردنی بۆندێکی خەیاڵییە.

بەپێی سەرچاوەکە، خلێفی بۆندێک بەهەمان کێشی بۆندی نێیمار دەخاتە بەردەست مباپێ، بەهۆیەوە موچەکەی بە باجەوە دەگاتە نزیکی 70 ملیۆن و دەیکاتە گرانبەهاترین یاریزانی جیهان.

سەرەڕای ئەوەی مباپێ بڕیاری یەکلاکەرەوەیداوە کە بۆندەکەی نوێنەکاتەوە و دووپاتیدەکاتەوە، لە خەمی یاریکردندایە بۆ یانەیەکی گەورە نەک خەمی دارایی، بەڵام ئەگەر هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی داهاتی زیاتربێت، ئەم بۆندە دەکرێت لە پەیوەندیکردن بە ڕیاڵ مەدرید پەشیمانی بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: قاچاخچێتی، سەرانەوەرگرتن و سیخوڕیکردن کرا بە بەرنامە، بەڵام بڕیارە دروستەكەمان دا

بابەتی دواتر

مانچستەر سیتی لە هاری کەینەوە بۆ لیڤاندۆڤیسکی ئاڕاستەی گۆڕیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share