توخێل داوایەکی سەیری لە بەرپرسانی یانەی چێڵسی کردووە !

تۆماس توخێل دەیەوێت کەلوپەلی یاریزانەکانی بە باشی ئامادەبکرێت

سەرچاوەکانی هەواڵ لە بەریتانیاوە ئاشکرایانکردووە، کە توماس توخێلی ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە ئامێری “مایکرۆوەیڤ”ی لە ژووری جلگۆڕینەکان بۆ تەرخانبدەن.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، توخێل ئامێری کارەیی “مایکرۆوەیڤ”ی بۆ گەرمکردنەوەی ژەمە خۆراکی یاریزانان داوانەکردووە، بەڵکو کاری پێیەتی بۆ گەرمکردنەوەی پێڵاوی وەرزشیی یاریزانەکانی.

سەرچاوەیەک لە ناوخۆی چێڵسی بە ” زە سەن”ی وتووە، ” پێڵاوی وەرزشیی نوێ کە بۆ یاریزانان دیزاین دەکرێت قەیتاندار نییە، بەڵکو سەرتاپای چەرمە و دەکرێت چەرمی پێڵاوەکان بەهۆی سەرماوە ڕەق ببن، بەم هۆیەوە یاریزانان بۆ لەپێکردن و یاریکردن پێیەوە دووچاری ئاستەنگی و ئازار دەبن، ئەگەر بێتو ئەم پێڵاوە وەرزشییانە بۆ ماوەی خولەکێک تاوەکو دوو خولەک لە مایکرۆوەیڤدا گەرمبکرێت، نەرم دەبێتەوە و یاریکردن پێیەوە خۆشتردەبێت”.

توخێل بە نیازە پێڵاوی وەرزشی یاریزانەکانی بە مایکرۆ گەرمبکاتەوە !

پاشان بە پێکەنینەوە دەڵێت، ” دوای گەرمکردنەوەی پێڵاوەکان، یاریزانان دەتوانن ژەمە خۆراکەکانیشیان گەرمبکەنەوە، نەک هەر ئەوە بەڵکو توخێل داوایکردووە لە ئوتۆمبێلی تایبەتی یانەکەشدا مایکرۆوەیڤ بۆ یاریزانەکانی دابین بکرێت”.

بابەتی پێشتر

پادشای باسکە توندترین وەڵامی زڵاتان دەداتەوە

بابەتی دواتر

فوئاد حسێن بە چەند پەیامێکەوە لە سعودییەوە خۆی گەیاندە تاران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share