مێسی ڕیکۆردی باتیستۆتا و کریستیانۆی شکاند

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، لەیەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی کۆپا ئەمریکا 2021 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یەکسانبوونی بە گۆڵێک بەرامبەر چیلی تۆمارکرد، گۆڵەکەش لەلایەن لیۆ مێسی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی داتا بەدەستهاتووەکان، لیۆ بە تۆمارکردنی ئەو گۆڵە توانیویەتی دوو ڕیکۆردی بەهێزی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگالی و گابریێل باتیستۆتای ئەستێرەی دێرینی ئەرجەنتین بشکێنێت.

لەسەر ئاستی تۆماری گۆڵ، مێسی ژمارەی گۆڵە تۆمارکراوەکانی بە لێدانی ڕاستەوخۆ گەیاندە 57 گۆڵ، بەوەش کریستیانۆی تێپەڕاند کە خاوەنی 56 گۆڵە بە لێدانی ڕاستەوخۆ.

جادوگەرەکەی ئەرجەنتین ژمارەی گۆڵەکانی لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان (کۆپا ئەمریکا، مۆندیال، پاڵاوتنەکانی مۆندیال) گەیاندە 39 و پێش باتیستۆتای هاونیشتیمانی کەوت، کە پێشتر 38 گۆڵی تۆمارکردبوو.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی کۆپا ئەمریکا بە ئەنجامی (1-1) یەکسانبوونی بەرامبەر چیلی تۆمارکرد.

بابەتی پێشتر

پێشمەرگە ڕێگەی نەدا شاندێکی حوکمی و "عەرەبی هاوردە" بچنە گوندێکی کوردییەوە

بابەتی دواتر

کریستیانۆ بەهۆی کۆکا کۆلاوە دووچاری ئاستەنگی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیڤەرپوڵ شکستی بۆ بردنەوە گۆڕی

لە هەفتەى پێنجەمی خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ لەدەرەوەى یاریگاى خۆی ڕووبەڕووی ۆڵڤەرهامپتۆن بووەوە. ۆڵڤەرهامپتۆن گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام دواتر…
Total
0
Share