لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، به‌دواداچوون بۆ میكانیزم و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنى 200 ملیار دیناره‌كه ده‌كات.
لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوریی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریداوە نوسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات بۆئه‌وه‌ى ڕونكردنه‌وه له‌سه‌ر داهاته‌كانى هه‌رێم بدات به لیژنه‌كەیان.
لیژنەی دارایی لە نوسراوەكەیدا داواش لە حكومه‌تى هه‌رێم دەكات ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ى هاتنی 200 ملیار دیناره‌كه و میكانیزمی خه‌رجكردنی بدات و ڕاشیگەیاندووە كە به‌دواداچوون بۆ میكانیزم و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنى ده‌كات.
ئەو بڕیارە ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەی لیژنەكەدا بوو بە سەرپەرشتی زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه و تیاشییدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم و داهاته‌كان و باج-یش كرا.
ده‌رباره‌ى پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ش، لیژنه‌ی دارایی بڕیاریداوە ئاماده‌كارى بكات بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه له‌باره‌یه‌وه.