شێوازی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان ئاشكرادەكرێت

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان لە رێگای پڕكردنەوەی فۆڕمەوە دەبێت كە لەسەر چەند بنەمایەك زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان دەدرێت.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان بەپێی میكانیزمێك دەبێت كە ریزبەندی دەكرێت و رەچاوی ساڵانی خزمەت و خێزان و منداڵ دەكرێت، دەبێت پێشتر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندنەبووبێت، جگەلەوەش لە دوای ساڵی 2005ەوە زەوی دابەشنەكراوە و بەشێك لە مووچەخۆرانیش خانەنشینبوون و لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندنەبوون.

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان ئاشكرایكرد و وتیشی، “پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان لە رێگای پڕكردنەوەی فۆڕمەوە دەبێت كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە فۆڕمەکە گەڵاڵەدەكرێت و دواتر گشتاندنی بۆ سەرجەم وەزارەتەكانی دیكە بۆ دەكرێت و رەچاوی سیستمی خاڵبەندی دەكرێت و لە هەمانكاتدا رەزامەندیی فەرمانگە پەیوەندییەكانی بۆ وەردەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دوو كەسی دەستگیركرد كە دراوی ساختەیان پێبووە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێكیان دەستگیركردووە دراوی ساختەی پێبووە و ویستوویەتی ساغیبکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ڕێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی: ڕێگەکانی دەرەوەی شار دەکرێن بە دووساید

محەمەد جەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی، ڕایگەیاند، سەرجەم ڕێگەکانی دەرەوەی شاری سلێمانی دەکرێن بە دووساید. وتیشی، ئێستا…
Total
0
Share