بۆچی بەكارهێنانی قاپی پلاستیك مەترسیدارە؟

قاپی پلاستیك

بەكارهێنانی ماددە پلاستییەكان بووە بە بەشێك لە ژیانی ڕۆژانە بەهۆی كەمی تێچووەكەیەوە، لەگەڵ ئەوەی مەترسیدارە و بە ژەهر ناودەبرێت.

لەشکر حەمید، شارەزا و ئەندازیاری خۆراک لەو بارەیەوە دەڵێت، ئەو مادانەی نایلۆن و پلاستیکی لێ دروستدەکرێت مادەی ئۆرگانییە کە پێکهاتەکانی نەوتە لە سەرچاوەی غازی سروشتی و نەوت و خەڵوز کە لەگەڵ مادەی پۆلیمەر دروستدەکرێت.

دەشڵێت، ئەو ماددانە بە تەواوی یەکناگرن، بەڵام لەکاتێکدا خواردنی گەرمی تێدەکرێت یان ئاو و شلەمەنی ماددەکە توشی داخوران دەبێت تێکەڵی خواردنەکە دەبێت، هەروەها ماددەی کیمیایی ژەهراوی (ئێپیکلۆرۆهایدین و بیسفینۆڵ ئەی) تێدایە کە لە ئاودا دەتوێنەوە و دەچێتە جەستەی مرۆڤەوە.

چوونی ئەو ماددانە بۆ ناو جەستە دەبێتە هۆی دابەزاندنی بەرگریی لەش و دابەزاندن و کەمی ڤیتامینەکان و هۆکارە بۆ نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان و نەخۆشی گورچیلە و کۆئەندامی زاوزێ و دەبێتە هۆی زیادبوونی هۆرمۆنی ئیسترۆجین کە کاریگەری خراپی هەیە بۆ نەزۆکی ئافرەت، وەك ئەوەی ئەو شارەزایە باسیدەكات.

دەشڵێت، بۆیە زۆر ترسناکە قاپی پلاستیک و ماددە پلاستیکییەکان لە چێشتخانەکان بەکاربهێنرێت، بەڵكو بۆ خواردنی سەفەری و خواردن و شلەی گەرم پێویستە قاپی شووشە یان قاپی گیایی کە مادەی کیمیایی تێدانییە بەکاربهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share