چوار ساڵ زیندان.. بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبای عێراق بە گەندەڵی تۆمەتباردەكرێت

كێشەی بڕانی كارەبا بەرۆكی عێراقی گرتووە

لەلایەن دادگایەكی عێراقەوە سزای چوار ساڵ زیندانیكردن بۆ بەڕێوەبەرێكی گشتیی وەزارەتی كارەبا دەرچوو بەهۆی تۆمەتی پەیوەندیدار بە گەندەڵی.

دوای ئەو لێكۆڵینەوانەی لەلایەن لیژنەی ڕیشەكێشكردنی گەندەڵی ئەنجامدران، سزای ڕەعد قاسم محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئابوری و گرێبەست و وەبەرهێنانی وەزارەتی كارەبا بە زیندانیكردن بۆ ماوەی چوار ساڵ و سزای دارایی بە بڕی 10 ملیۆن دینار دیاریكرا، وەك ئەوەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق لەسەر زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە.

ئاشكراشیكرد، تۆمەتەكە پەیوەندی بە ئاراستەكردنی پڕۆژەكان لە بەرژەوەندی كۆمپانیاكانەوە هەیە.

دەرچوونی فەرمانەكەی دادگا لەكاتێكدایە كێشەی بڕانی كارەبا بەرۆكی عێراقی گرتووە و بەهۆیەوە ناوبەناو ناڕەزایی و خۆپیشاندان هاوكات لەگەڵ ئەو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایەی شارەكانی گرتووەتەوە سەرهەڵدەدات.

وزەی كارەبا لەمساڵدا سەرەڕای گرفتەكانی ساڵانی ڕابردوو ڕوبەڕووی گرفتی دیكە بووەتەوە پاش ئەوەی لەماوەی كەمی ڕابردوودا زیاتر لە 70 بورجی تایبەت بە گواستنەوەی كارەبا لە ناوچە جیاجیاكاندا تەقێندراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا: کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە

بابەتی دواتر

بەشێکی زۆر لە شۆفێرانی شێخان ڕوودەکەنە کڕینی بەنزینی عێراقی بەهۆی کەمی نرخەکەی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share