كەمێك لەمەوبەر بومەلەرزەیەك بە گوڕی چوار پلە بە پێوەری ڕێختەر، شارۆچكەی كفری و دەوروبەری هەژاند.
پەیامنێرمان لە گەرمیان پێی ڕاگەیاندین، دانیشتووانی كفری و ناحیەی ڕزگاری و كەلار و باوەنوور و تەكیە و سەنگاو و دانیشتووانی بەشێکی تر لە ناوچەی گەرمیان، هەستیان بە بومەلەرزەكە كردووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی “تۆڕی میدیایی ئێستا” بومەلەرزەكەی ئەمشەو زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.