زانكۆی هەڵەبجە لەبارەی خولێكی سەنتەری یەكسانیی جێندەری روونكردنەوە دەدات

زانكۆی هەڵەبجە

زانكۆی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، هەڵە تێگەیشتن لەبارەی ئەو خولەوە هاتووەتە ئاراوە كە بەنیازی ئەنجامدانیبوون و دەشڵێت، خوێندكارانیان لە دەستێكی ئەمیندان.

بەرپرسێك لە راگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، بڕیاربوو رۆژی 23ی ئەم مانگە سەنتەری یەکسانیی جێندەریی زانكۆ خولێک بە ناونیشانی (ژنانی سەرکردە)وە بکاتەوە، بەڵام بەداخەوە هەڵە تێگەیشتن هاتەئاراوە، لەگەڵ سیمینارەکانی پەروەردەدا تێکەڵکرا و لێکدانەوەی ناڕاست بۆ خولەکەی ئەوان كرا.

ئەوەشی وت، “کە زانیمان ئەو هەڵە تێگەیشتنە هەیە خولەکەمان دواخست”.

دووپاتیشیكردەوە، ئامانجمان تەنها خزمەتکردنی کۆمەڵگایە، بەهەموو جۆرێک ئەوەی بۆ کچانی خۆمان بە هێڵی سووری دەزانین، بۆ خوێندکارەکانیشمان بەهەمان جۆرە.

بەرپرسەكە دڵنیایی بە دایك و باوكانی خوێندكارانیش دا و وتی، “ترستان لە هیچ نەبێت، مناڵەکانتان لە دەستێکی ئەمیندان، دڵنیام هیچ دایک و باوکێک نیە حەزنەکات کچەکەی سەرکردە بێت و ببێتە نمونەیەکی جوانی کۆمەڵگا”. جگە لەوەی خوێندكاری زانکۆ هەژدە ساڵی تەواو کردووە، تەواو هۆشیارە و راست و هەڵە لەیەک جیادەکاتەوە و تێگەیشتوو و پێگەیشتووە لە رووی ئەقڵی و بایۆلۆجییەوە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک جیاوازیی پەروەردەكردنی کوڕ و کچ ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

كچێك بە كوژراوی لە بەردەڕەش دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share