دوو ئەندامی یەكێتی و هەدەپە لە دهۆك بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە زیندانیكران

دوو ئەندامی یەكێتی و هەدەپە لە دهۆك بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە زیندانیكران

ئەندامێكی كۆمیتەیەكی یەكێتی لە دهۆك، لەگەڵ ئەندامێكی هەدەپە، لەلایەن دادگای دهۆكەوە سزای زیندانیی حەوت ساڵیان بەسەردا سەپێندرا، بەتۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە.

ئەمڕۆ دادگای دهۆك، بەتۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان، مەلا نەزیر، ئەندامی كۆمیتەی دەركارێ-ی یەكێتیی لە سنووی پارێزگای دهۆك سزادا.

كچێكی ئەندامە سزادراوەكەی یەكێتی لە زاخۆ ڕایدەگەیەنێت، ماوەی حەوت مانگە باوكی دەستگیركراوە و ئەمڕۆش بەتۆمەتی بازرگانی و پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە سزای حەوت ساڵ زیندانیكردن بەسەریدا سەپێندراوە.

بێریڤان نەزیر، كچی مەلا نەزیر، ئەندامی كۆمیتەی دەركارێ-ی یەكێتی لە سنووری پارێزگای دهۆك كە دادگای دهۆك ئەمڕۆ سزاكەی بەسەردا سەپاند، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ماوەی حەوت مانگە باوكم لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “بەپێی ماددەی 1 لە یاسای ژمارە 21-ی ساڵی 2003، بەتۆمەتی بازرگانی و پەیوەندیی سیخوڕی لەگەڵ پەكەكە سزاكەی بەسەردا سەپێندراوە”.

هاوكات دادگاییكردنی ئەندامێكی نوێنەرایەتیی هەدەپە لە باشووری كوردستان بەناوی نیعمەت گونەش بەڕێوەچوو و بەهەمان تۆمەت و ماوە سزادرا.

لەو بارەیەوە حیكمەت حاتیب نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “گونەش پێش حەوت مانگ لەلایەن ئاسایشی زاخۆوە بانگهێشتكرابوو، دواتر دەستگیركرا، تۆمەتەكەشی كاری بازرگانیكردن بووە لەگەڵ پەكەكە، بەڵام ئەو ئەندامی هەدەپە بووە و هیچ پەیوەندییەكی بەوانەوە نەبووە”.

باسی لەوەشكرد، “چەند جارێك هەوڵمانداوە سەردانی نیعمەت گونەش بكەین لە زینداندا، بەڵام ئاسایش ڕێگریلێكردووین و دوو مانگی سەرەتای دەستگیركردنەكەشی هیچ هەواڵێكی نەزانراوە”.

نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی كوردستان جەختی لەوەشكردەوە، گونەش هیچ بەڵگەیەكی لەسەر نییە، كە كاری سیخوڕیكردبێت و ئەندامی هەدەپە بووە و پێشتر لە زاخۆ دەژیا ئاسایش دەریكردبوو لە شارەكە و پێیڕاگەیاندبوو، یان لە ڕۆژئاوای كوردستان یان لە سلێمانی بژی، بەڵام ئەو چوبووە هەولێر”.

سزادانی ئەندام كۆمیتەكەی یەكێتی و ئەندامەكەی هەدەپە بەپێی ماددەی 1 لە یاسای ژمارە21-ی ساڵی 2003، بەتۆمەتی بازرگانی و پەیوەندیی سیخوڕی لەگەڵ پەكەكە سزاكەی بەسەرداسەپێنراوە، دەقی یاساكە هیچ ناوێکی نییە، چونکە یاساکە لە شەش ماددە پێکهاتووە و تەنها ماددەی یەکەمی ماددەیەکی سزاییە و بریتییە لە هەمواری ماددە 156ی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 و لە ساڵی 1969 دەركراوە.

لە هەموارەکەی هەرێمی کوردستاندا ئەو ماددەیە بەمشێوەیە هاتووە، (هەرکەسێک بەدەستی ئەنقەست یان بەهەرشێوەیەک بێت، لە کارێک تێوەگلابێ بەمەبەستی زیانگەیاندن لە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و ببێتەهۆی کەوتنەوەی ئەو زیانە، بە بەندکردنی هەتاهەتایی یان بە بەندکردنی کاتی سزادەدرێت)

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی دامەزراندنی یەكەمەكان و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكانەوە زانیاریی نوێ ئاشكراکرا

وتەبێژی لیژنەی خزمەتگوزارییە گشتییەكانی حكومەتی عێراق، رایگەیاند، لەبارەی دامەزراندنی یەكەمەكان، دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان…
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: تورکیا بۆردومانی بارەگاکانی پەکەکەی کرد و ژمارەیەک گەریلا و بەرپرسێک شەهیدبوون

دەزگای دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی گەریلاکانی پەکەکە و چەند بارەگایەکیان لە شەنگال بۆردومانکردووە و…
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی هەرێم و فەرمانگەكانە
هۆشیار عەبدوڵڵا: هەرێم ڕێگرە لە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەكان بۆ بەغداد

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی یاسای بودجەی 2021، دەبوایە ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەکان کە لەهەرێمی…
Total
0
Share