هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت
خۆتان لە بەكارهێنانی ئەم دەرمانانە بە دووربگرن

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی جۆری دەرمان (KMCA)ی سەر بە وەزارەتی تەندروستی، هاوڵاتییان لە بەكارهێنانی چەند جۆرە دەرمانێك ئاگاداردەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، دوای ڕاگەیەندراوی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی ئەو چوار دەرمانەوە، لە هەرێمی كوردستان ڕێپەندراون و مۆڵەتیان نییە پێویستە هاوڵاتییان بەكاریان نەهێنن.

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی جۆری دەرمان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO ئاگاداریەكی بڵاوكردەوە سەبارەت بە چوار ماددەی كومپانیای بەرهەمهێنەری هیندستانی مەیدن فارماسیوتیكالس كە لە ڕاگەیەندراوەكەی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیدا هاتووە، “بەكارهێنانی ئەو چوار بەرهەمە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی چەندین كەس كە كاریگەرییە ژەهراوییەكان بریتین لە ئازاری سك، ڕشانەوە، سكچوون، نەتوانینی میزكردن، سەرئێشە، گۆڕانی باری دەروونی و برینداربوونی توندی گورچیلە كە ڕەنگە ببێتە هۆی مردن.

لە ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی جۆری دەرماندا هاتووە، لە هەرێمی كوردستانیش “ئەو چوار بەرھەمە ڕێگەیان پێنەدراوە ھاوردەی ھەرێمی كوردستان بكرێن و مۆڵەتی بەكارھێنانیان نییە و لە ئەگەری بە قاچاخ هێنانی بۆ ناو بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان هاوڵاتییان خۆیان بە دووربگرن لە بەكارھێنانیان و پێویستە دەرمانخانەكانیش تەنها مامەڵە بەو دەرمانانەوە بكەن كە فەرمین و مۆڵەتیان هەیە.

بابەتی پێشتر

براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەك لە هەولێر ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆڵبەرێكی گەنج كوژرا

كۆڵبەرێكی گەنجی خەڵكی بانە بە تەقەی هێزەكانی ئێران كوژرا، وەك ئەوەی ڕێكخراوێكی بواری مافی مرۆڤ دەیڵێت. ڕێكخراوی مافی…
Total
0
Share