یاریزانە ڕەشئەسمەرەکانی ئینگلتەرا ڕوبەڕووی ڕەگەزپەرستی بوونەوە

بەهۆی لەدەستدانی لێدانە یەکلاکەرەوەکان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاری کۆتایی یورۆ 2020، سێ یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕەگەزپەرستییان بەرامبەر کراوە.

شەوی ڕابردوو، یەکشەممە یاری کۆتایی یورۆی 2020 لەنێوان هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و ئیتاڵیا لە یاریگای ویمبڵی ئەنجامدرا، بە لێدانی یەکلاکەرەوە ئیتاڵییەکان جامەکەیان بردەوە، پاشئەوەی هەریەک لە بوکایۆ ساکا، جادۆن سانچۆ و مارکۆس ڕاشفۆرد سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.

لەو بارەیەوە ماڵپەڕی “ئەتڵەتیک” ئاشکرایکردووە، سیانەی ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لەلایەن هاندەرانەوە ڕەگەزپەرستییان بەرامبەر کراوە، کە ئەوەش بابەتێکی قەدەغەکراوە لە وڵاتی بەریتانیا و جیهان.

لە بەرامبەردا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، ” ئاگادارین بەو ڕەگەزپەرستییەی بەرامبەر هەندێک لە یاریزانانی پێکهاتەی نیشتمانی کراوە، لە کاتێکدا ئەوان هەموو وزەی خۆیان لەپێناو وڵاتەکەیاندا بەکارخستووە، ئیدانەی ڕەگەزپەرستی دەکەین و ئاگاداری هەندێک لەو پۆستە ڕەگەزپەرستیانەشین کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کراون”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ پەسەندکردنی 65 ملیار دینار بۆ پڕۆژەکان کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

دۆناروما لە گۆڵپارێزێکەوە بووە ئەفسانەی ئیتاڵیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مه‌غریب و کرواتیا سه‌رکه‌وتن و به‌لجیکا ماڵئاوایی له‌ مۆندیال کرد

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی شه‌شه‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی مه‌غریب و کرواتیا به‌…
Total
0
Share