لە ماوەی ڕابردوودا هێرش بۆسەر ئامانج و بنکەکانی ئەمریکا تەنها لە خاکی عێراقدا بوو، بەڵام لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا هێرشی چەکدارەکان بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا لە سوریاش دەستیپێكردووە.
ئاژانسی نۆرس پرێس، كە زیاتر گرنگی بە پرسەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەدات، ئاشکرایکردووە، “ئەو چەکدارانەی وەفادارن بۆ ئێران، لە گوندەکانی دیرەزور موشەک بڵاوەپێدەکەن، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرشکردنە سەر سەربازە ئەمریکییەکان لە خاکی ڕۆژئاوای کوردستاندا”.
سەرچاوەیەکی سەربازی پشتڕاستیکردووەتەوە، سوپای پاسدارانی ئێران له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای دێرەزور موشه‌ك و تۆپیان له بنكه سه‌ربازییه‌كانیان بڵاوە پێكردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، له‌هه‌ر بنكه‌یه‌ك دوو ڕاهێنەری موشه‌كی دانراون بۆ چۆنیەتی بەکارهێنان و ئاڕاستەکردنی موشەکەکان، بڵاوەپێکردنی ئه‌و موشهكانهش بۆ ئه‌وه‌یه هێزه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌نه ئامانج له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سەڵاتی هه‌سه‌ده له گونده‌كانی دێره‌زور.
مانگی ڕابردوو، هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بە فڕۆکەی جۆری F-15 و F-16 هێرشێکی ئاسمانی بۆسەر گروپە چەکدارە عێراقییەکانی نزیك لە ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سوریا ئەنجامدا.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دوای هێرشەکە ڕایگەیاند، بە فەرمانی جۆ بایدن هێرشێکی ئاسمانیی وردیان بۆسەر بارەگاکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریا ئەنجامداوە.
دوای ئەو هێرشەی ئەمریکا، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا، دووجار کەوتنە بەر هێرشی گروپە چەکدارەکان و چەکدارەکان بەڵێنی تۆڵەی هێرشەکەی ئەمریکایان داوە.